سۆشیال میدیا

هۆشیار زێباری: مه‌سعود و مه‌سرور بارزانی هۆكاری كاره‌ساته‌كانی سه‌ر كوردستانن


ماڵپەڕی بیت العراق لە ھەواڵێک دا لە زاری ھۆشیار زێباری بڵاوی کردۆتەوە مەسعود بارزانی و کوڕەکانی ھۆکاری کارەساتەکانی سەر کوردستانن.

لە ھەواڵەدا کە ماڵپەڕەکە لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان ھۆشیار زێباری و پەرلەمانتارێکی عێراقی بڵاویان کردۆتەوە، ئاشکرای کردوە کە ھۆشیار زێباری بەو پەرلەمانتارەی راگەیاندوە زۆر نیگەرانە لە ھەڵوێستی ھەرزەکارانەی کوڕەکانی مەسعود بارزانی و ئەوان بە سیاسەتی ھەڵە کوردستانیان بەم کارەساتانەی ئەمڕۆی گەیاندوە.

بەپێی ماڵپەڕی بیت العراق، ھۆشیار زێباری ئەوەشی وتوە ئەگەر دۆخەکە وابڕوات ئەوا دەچێتە پاڵ خۆپیشاندەران و داوای چاکسازی دەکات دەچێتە ناو ئەو ھاوپەیمانێتییەی کە بڕیارە بۆ چاکسازی پێکبێت لە نێوان د. بەرھەم ساڵح و حزبەکانی تر دا.


2687بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Jan 1 2018 7:14PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ