رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەبارەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا كۆدەبنەوە


راوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان و ھەولێر و بەغدا، ئاماژەکان ئەوە دەڵێن دۆخەکە بەرەو ئارامی دەڕوات.

عەبدوڵا عەلیاوەیی ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق، بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک کۆماری عێراق ھەنگاوی باشی بڕیووە، لەگەڵ ھەموو لایەنەکان گفتوگۆی کردووە و زۆریش بەرەوپێش چووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەفتەی داھاتوو سەرۆکایەتییەکانی (کۆمار، حکومەت و پەرلەمان) کۆدەبنەوە و پێشنیازی دەستپێکردنی دانوستانی نێوان ھەولێر و بەغداد یەکلایی دەکەنەوە.


جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە تەنھا بە بڕیاری سیاسی کێشەکان چارەسەر نابن، پێویستە بە شێوەی کرداری ئەو کارە بکرێت.

شایەنی ئاماژەکردنە حکومەتی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا چەند جارێک داوای لە بەغدا کردووە پێکەوە بەرێگەی گفتوگۆ کێشەکانی نێوانیان بەتایبەتی کێشەکانیان لەسەر بودجە چارەسەر بکەن، بەڵام تا ئێستا بەغدا ئامادەیی نیشان نەداوە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق مەرجی ھەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان.


337بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Jan 1 2018 7:08PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ