رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ڕوحانی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌رانی ئێرانی ده‌كات


سەرۆک کۆماری ئێران داوا دەکات کە دامەزراوە حکومییەکانی ئێران زەمینە بۆ ڕەخنەگرتن و خۆپیشاندانی یاسایی خۆش بکەن.

پاش ئەوەی کە چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندانەکان لەچەندین شاری ئێران سەری ھەڵداوە حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت: خەڵک مافی خۆیەتی کە ڕەخنە بگرن و خۆپیشاندان بکەن بەڵام دەشێت ئەوەش بزانن کە خۆپیشاندان و ڕەخنەگرتن لەگەڵ ھەڵکوتانەسەر شوێن و موڵکی گشتیی جیاوازە.

سەرۆک کۆماری ئێران داوای لە خۆپیشاندەران کرد کە خۆیان لە توندوتیژی بپارێزن و بە سەربەستی ڕاوبۆچوونی خۆیان بەبێ توندوتیژی دەرببڕن.

چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندان و نارامی چەندین شاری ئێرانی گرتۆتەوە و کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە و بە سەدان کەسیش دەستگیر کراون.


246بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Jan 1 2018 6:28PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ