کەرکوک

پەرلەمانتارێکی یەکێتی : دەبێت کەرکوکیەکان وازلە عەقلیەتی پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر بھێن و کورد ناگەرێتەوە ئەو سەردەمە




لە میانەی بەسەرکردنەوەی بارزاری رەحیم ئاوە  رێبوار تاڵبەبانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی  بە دانیشتوانی ئەو گەرەکەی راگەیاند:" کوردی کەرکوک دەبێت  وازلە عەقلیەتی پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر بھێنت  گەرانەوە بۆ ئەو سەردەمە ئەستەمە   دەبێت کەرکوکیەکان ھەست بەوەبکەن کە ھیج کەس و لایەنێک خەم خۆری ئەوان نیە تەنیا  کەرکوکیەکان نەبێت 

رێبوار تەھا رایگەیاند  :"ئەویە لەم کاتەدا پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرێت  وەک خۆکوشتنێک وایە جونکە دەسەڵاتی ھیجی نیە  ج لە رووی ئیداری و سەربازی و  ئابوری لە شاری کەرکوک ئەگەر کورد ئەو پۆستە وەربگرێتەوە تەنیا  ئومێد بەخشێکە  بۆ کورد کە پۆستێکی پارێزگاری شاری کەرکوک لایەو ھیجی تر ,

لە میانەی پرسیارێکی ھاوڵاتیەکی گەرەکی رەحیم ئاوە  بۆ رێبوار تاڵەنی : سوێند بەگۆری مام جەلال بخۆ کە بەراستی وەڵامم ئەدەیتەوە  رەوشی کەرکوک جاک دەبێت؟ لە وڵام دا رێبوار تاڵەبانی ھیج وڵامێکی ئومێد بەخشی پێنە بوو جگە لە ئارام گرتن ,


1160بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Jan 1 2018 6:22PM
Print Friendly and PDF