کوردستان

راگەیاندراوێک لە ھەپەگە وە لەسەر ئەو سێ تەرمەیەی لەناو بارەگایەکی پارتی دۆزرابۆوە




فەرماندەیی ھێزەکانی پاراستنی گەل- ھەپەگەی کەرکوک- مەخمور، لەبارەی ھەندێک ھەواڵی ناڕاست کە لە ڕاگەیاندنەکانی باشوری کوردستاندا بڵاوبوونەتەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

ماوەیەک لەمەوبەر لە ژمارەیەک ڕاگەیاندنی باشوری کوردستان ھەواڵێک بڵاوکرابووە کو گوایە تەرمی سێ گەریلای ھەپەگە لە بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان - پ.د.ک لە شاری کەرکوک دۆزراوەتەوە، فەرماندەیی ھەپەگەی کەرکوک-مەخمور ئەو ھەواڵەی بەدرۆخستەوە و ڕاگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە: لە ڕۆژانی ڕابردوودا ھەواڵێک لە ھەندێک لە ڕاگەیاندنەکانی باشوری کوردستان و ھەروەھا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە، کە تێیدا زانیاری لە بارەی ھێزەکانی ھەپەگەوە بڵاوکرابووەوە، لەو ھەواڵەدا بەبێ بنەما بانگەشەی ئەوەکرابوو، کە تەرمی سێ گەریلا لە کەرکوک دۆزراوەتەوە، ئێمە بە ڕایگشتی ڕادەگەیەنین، کە ئەو ھەواڵە دوورە لە ڕاستیی و بە مەبەستی نانەوەی ئاژاوە لە ڕایگشتی دا بڵاوکراوەتەوە.

 

لە کۆتاییشدا ڕاگەیەندراوە: ئێمە ئاگامان لەو ڕاگەیاندنانەیە و جارێکی دیکە داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کە باوەڕ بەو ھەواڵانە نەکەن.

رۆژنیوز - کوردستان چوار 


945بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Dec 30 2017 9:01PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ