کوردستان

پارتی تەنیا یەک سنوری لەگەڵ عێراق داخستووە




لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە  پارتی دیموکراتی کوردستان  رێگەی کەرکوک ھەولێری داخستووە  تا ئیستا  لە لایەن سوپای عێراق و  پارتیەوە  ئامادەیان نیشان نەداوە بۆ کردنەوەی ئەو رێگایە  ,

پارتی دیموکراتی کوردستان ھەموو سنورەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق بە کراوەی ماوەتەوە و  تەنیا رێگەی کەرکوک ھەولێر نەبێت بە بیانوی  جیاجیا سوپای عێراق و پارتی ئامادەی کردنەوەی ئەو رێگەیە نین .

ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە داخستنی ئەو رێگایە تەنیا  زەرەرمەندی یەکەم دانیشتوانی کەرکوکە و لە ئیستادا بۆ سەفەرکردنیان بۆ شاری ھەولێر  رێگەی کۆیە ھەولێر یان رێگەی کەرکوک دێبەگە بەکاردەھێنن کە رێگەی کەرکوک دێبەگە  بەدەست سوپای عێراقەوەیە دواتر بازگەی پارتی دێت کە ھیج کیشەیەک لەو سنورە نیە .

لەکاتێک دا پارتی جەندین بازگیە رووبەرووی ھێزە عێراقیەکان بە کراوەی ماونەتەوە تەنیا بازگەی کەرکوک ھەولێر نەبێت  کە لە لایەن دانیشتوانی کەرکوکەوە رەخنەیەکی زۆر ئاراستەی پارتی دەکەیت  کە ئامانجی داخستنی ئەو ریگایە تەنیا وەک مەھانەیەک پارتی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری دەھێنت .


694بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Dec 30 2017 8:49PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ