رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

خانمی یەکەمی عێراق پەیامێکی بەڵاوکردەوە



خاتو روناک مستەفا خانمی یەکەمی عێراق بە بۆنەی ھاتنی ساڵی نوێی میلادییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ژنانی عێراق و جیھان بە گشتیی کرد، تیایدا ستایشی رۆڵی ژنانی عێراقی کرد لە ھێنانە ئارای سەرکەوتنی تەواو بەسەر تێرۆر و بەشداریی کردنی تایبەتی لە پرۆسەی پەرەپێدان و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی، سیاسیی، ئابوریی و روناکبیرییدا، ئەمەش دەقەکەیەتی:
بەناوی پەروەردگاری بەخشندە و میھرەبانەوە..‬
پێخۆشحاڵم لەگەڵ دەرکەوتنی ساڵی نوێدا جوانترین پیرۆزبایی لە ژنانی عێراق و جیھان بە گشتیی بکەم و داوا دەکەم ساڵی نوێ بۆ خۆیان و خانەوادەکانیان پڕ بێت لە خۆشیی و شادیی و ئاشتیی.
بەختەوەرم ئەم بۆنەیە بکەمە دەرفەتێک بۆ ستایشکردنی رۆڵی قارەمانانە و قوربانیدانی مەزنی ژنانی عێراق لە پێناوی بەدیھێنانی سەرکەوتنی یەکجارەکی بەسەر تێرۆر و دەربڕینی خۆشحاڵیی و شانازیی قوڵ بۆ بەشداریی تایبەت و داھێنەرانەیان کە دەینوێنن لە پرۆسەی پەرەپێدانی کۆمەڵایەتیی، سیاسیی، ئابوریی و روناکبیرییدا لە وڵاتی ئازیزماندا و سەرکەوتنیان لە سەلماندنی تواناکانی ژنان بۆ سەرکردایەتیکردن لە ھەمو بوارەکاندا.
ھیوادارین ساڵی نوێمان ساڵی بنیاتنان و ئۆقرەیی و گەشەسەندن و زیاتر بونی سەربەرزیی بێت بۆ ژنانی عێراق و جیھان و خانەوادە راگوێزراوەکان بە ئارامیی و ئاشتیی و سەربڵندیی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و شوێنەکانی نیشتەجێبونیان.
ھەموساڵێک ژنانی عێراق و ھەمو عێراقییەکان و مرۆڤایەتیی لە خۆشیی و ئاشتیدا بن.
بە خوداتان دەسپێرم

گەلی کوردستان- کوردستان چوار 


676بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Dec 30 2017 8:29PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ