سۆشیال میدیا

تەعریب کردنی کەرکوک بەردەوامە ......


شاخەوان عبداللە 
دوای ئەوەی ٣ سێ رۆژ پێش ئێستا کەسایەتی و دانیشتوانی گوندی پەلکانە ئاگادارمیان کرد لە ھاتنی عەرەبی بەدو بۆ گوندەکەیان بە پاڵپشتی ھێزێکی پۆلیسی اتحادی ، راستەوخۆ پەیوەندیم بە بەرێز وەزیری ناوخۆی عێراق کردو بەڵێنی راگرتن و دەرکردنی ماڵەکوردەکانی دا و دواتریش فەرماندەی پۆلیسی اتحادی فریق رائد پەیوەندی پێم کرد کە بەرێز وەزیری ناوخۆ پەیوەندی پێوە کردوەو فەرمانی راگرتنی ئەو پرۆسەی پێداوە ، ھەر بۆیە ھاوڵاتیانی گوندەکە پەیوەندیان کرد کە ئاگادارکردنەوەکانیان لێوەرگرتونەتەوە عەرەبەکانیش براونەتە دەرەوەی گوندەکە ، بەڵام ئەمڕۆ دیسان ئاگادارکرامەوە کە ھێزێک ھاتونەتە گوندەکەو کۆمەڵێک عەرەبیشیان خستوەتە ناو ماڵە کوردەکان ، بۆیە دیسان پاش نیوەرۆ وەزیری ناوخۆو فەرماندەی پۆلیسی اتحادی و نوسینگەی عبادی و نەتەوەیەکگرتوەکان و میدیاکانمان لەو پێشێلکاری یە گەورەیە ئاگادار کردەوەو بریاری چارەسەرکردنی دۆخەکەیان دا ، ئەمە لە کاتێکدا لەدوای روداوەکانی ١٦ اکتۆبەر سیاسەتێکی فراوانی بەعەرەب کردن لە فەرمانگاکان و دەرکردنی ئەفسەرانی کورد لە پۆستەکانیان و دواترینیشیان راگواستنی کورد لە ناوچەکە دەستی پێ کردوە ، 
لە کۆتاییدا دەڵێم دەبێت ( راکان سەعید ) بە سزای یاسای خۆی بگات و باجی ھەموو ئەو تاوانانە بدات کە لەماوەی رابردوو دەرھەق بە ھاوڵاتیانی ئێمە ئەنجامی داوە ٠



579بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Dec 29 2017 11:26PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ