کەرکوک

ئەوەی بەھەموو یەکێتیەوە لە کەرکوک پیان ئەنجام نەدرا سەرکردەیەکی گۆران ئەنجام دا




جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "وەزیری ناوخۆی عێراق پێی وتم، ھەوڵی ڕاگواستنی کوردەکانی ناحیەی سەرگەڕان ڕاگیراوە".

لە ڕاگەیەندراوێکیدا، ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، وەزیری ناخۆی عێراق پێی ڕاگەیاندوە ھەوڵی ڕاگواستنی ھاوڵاتیانی کورد لە ناوچەکانی سەرگەڕان و پە ڵکانە ڕاگیراوە.

دەشڵێت، قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق، جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە "ھەڕەشەکان شەخسی بوون و دە ستبەجێ ڕاگیراون و ئیجرائاتیان دەستپێکردوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ھەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بە پشتیوانی ھێز، بەشێک لە ھاوڵاتییە کوردەکانی دانیشتووی گوندەکانی سنووری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای کەرکوک ھەوڵی ڕاگواستنیان دەدرێت. 




3842بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Dec 29 2017 6:40PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ