رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عەبادی ئەیەوێت دەسەڵاتەکانی دۆستەکەی کورد کەم بکاتەوە لەسەر کورد ناکۆکی کەوتۆتە نێوانیان



حەنین قەدۆ پەرلەمانتاری کوتلەی بەدر لە پەرلەمانی عێراق بە بەغداد نیوزی رایگەیاند، چەندین راپۆرت ھەن کە ئاماژەگەلێکن بۆ سەندنەوەی بەشێک لە دەسەڵاتەکانی قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی بەدر جەختیشی کردەوە، ھەرچەندە ئەعرەجی لەماوەیەکی کەمدا توانیویەتی پێشکەوتنی زۆر لە کاری وەزارەتەکەیدا بکات، بەڵام بەگوێرەی چەند راپۆرتێک، عەبادی دەیەوێت دەسەڵاتەکانی ئەعرەجی کەم بکاتەوە، وەک ئاماژەشی پێکرد، ئەو راپۆرتانە دەستنیشانی ئەو دەسەڵاتانەی نەکردووە کە بڕیارە لە وەزیری ناوخۆ بسەندرێنەوە.

سەبارەت بە راپۆرتێکی رۆژنامەی عوکازیش کە بڵاوی کردبووەوە، لەسەر دەستێوەردانەکانی ئەعرەجی لەکاروباری سوپا و رێگرکردنی لە پێشڕەویەکانی ھێزە عێراقیەکان بەرەو پارێزگای سلێمانی، ناکۆکی کەوتۆتە نێوان عەبادی و ئەعرەجی، ئەو پەرلەمانتارەی کوتلەی بەدر بێئاگایی خۆی لەو بارەیەوە نیشاندا.

بەر لە دوو رۆژ، رۆژنامەی عوکازی سعوودیە بابەتێکی بەناوە "عەبادی ئەعرەجی سەرزەنەشت دەکات" بڵاوی کردبووەوە، گوایا حەیدەر عەبادی پیلانی بۆ کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی داڕشتبوو، بەڵام بۆ رێگریکردن لە بەریەک کەوتن لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە عێراقییەکان، قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق رێگری لە پێشڕەوییەکانی ھێزە عێراقییەکان کردبوو، ئەم کارەی ئەعرەجیش عەبادی زۆر توڕە کردبوو، بۆیە پێشبینی دەکرێت سەندنەوەی دەسەڵاتەکانی ئەعرەجی وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بێت لەلایەن عەبادییەوە.

قاسم ئەعرەجی لەسەر پشکی کوتلەی بەدر پۆستی وەزیری ناوخۆی پێدراوە. وە بە دۆستێکی نزیکی کورد دائەندرێت کە لە گەڵ ھەموو لایەنە کوردیەکان پەیوەندیەیک پتەوی ھەیە و ھەمیشە لەکاتی بریارداندا رەجاوی کوردی کردوە و لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە توانیویەتی بەشێوەیەکی ئاشکرا  جەندین بریار دەربکات لەبەرژەوەندی کورد بێت بریاری گەرانەویە ئەو ئەفسەرانەی لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە کە کەرکوکیان جیشتووە یەک بووە لە بریارەکانی ,


2184بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Dec 28 2017 11:19PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ