کەرکوک

یەکێتی لە کەرکوک خۆپیشاندانی ئەنجام ئەدات



لە دوای شکستی ھێنانی  پەیوەندیەکانی بەرپرسانی یەکێتی لە شاری کەرکوک لەگەڵ حکومەتی ناوەند و سوپای عێراقی کە  ئەو داواکاریانەی یەکێتی پێشکەشی  سوپای عێراقی و سەرۆکی مەلەفی ئەمنی کەرکوک کرد  کە ھیجیان جێ بەجێ نەکرا  یەکێتی ئەیەوێت  لە دوای شکستھێنانی کاری سیاسی و گفتوگۆ  داوا لە لایەنگرانی ئەکات خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام بدەن .

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە کادیرانی مەڵبەندی دووی کەرکوک لە رێگەی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە بانگشەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەکەن دژی کارە نادەستوری و نایاسایانەی لە شاری کەرکوک ئەنجام ئەدرێت 

ئەو خۆپیشاندانەی کە کادیرانی یەکێتی بانگەشەی بۆ ئەکەن بڕیار بوو رۆژی شەممە  لە بەردەم قەڵای کەرکوکەوە بەرەو بینای پارێزگاری کەرکوک بڕۆن بۆ داواکردنی داواکاریەکانیان  بەڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا ,

یەکێتی ئەیەوێت لە رێگەی خۆپیشاندانەوە شوێنی سیاسەتی بەرپرسانی لە شاری کەرکوک پربکاتەوە کە لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبرەوە نەیان توانیوە رەوشی کەرکوک ئارام بکەنەوە .


1047بینین‌‌‌
5 مانگ پێشتر - Dec 28 2017 9:50PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ