سۆشیال میدیا

شوان داودی توشی نەخۆشی بیرجونەوە بووە یان نەشتەرگەری جاوی پێویستە !!



لە پێش رووداوەکانی ١٦-یئۆکتۆبەرەوە  شوان داودی ئەندام پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی   ماوەماوە دەرئەکەوت لەسەر پرۆژەی ھەڵۆی کەرکوک لێدوانی ئەدا  ھەموو تاوانەکانی  ئاراستەی پارێزگاری کەرکوک ئەکرد  تا کار گەیشتە  ئەوەی شوان دوای خۆی دەجوو لە بازگەی ھەڵۆی کەرکوک رادەوەستا  بۆ ئەوەى پارە لە خەڵک وەرنەگرن  کە بە ’’عەقلیەتی شوان داودی ئەو پرۆژە لە لایەن نەجمەدین کەریمەوە پشتوانی دەکرێت‘‘بەڵام لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە  پرۆژەی ھەڵۆی کەرکوک  کەوتەوە کار بەشێوەیەکی  توندتر و  بەرفراونتر لە کەرکوک کارەکانیان ئەنجام  ئەدەن کەجی شوان داودی بێ ئەوەی یەک ووشە بڵێت خۆی لەو باسە  شاردۆتەوە وەک ئەوەی بڵێیت نەی بای دێت نەباران ,

شوان داودی ھەموو کەرکوک باشی دەيناسن کە جۆن بووە ئەندام پەرلەمان و جۆن لە دێھاتەکانی خوارووی کەرکوکەوە  خۆی کردووە بە کەسایەتیەکی سیاسی و حزبی  ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە شوان داودی خۆی باش دەزانی ج کەسایەتیەک و ج لایەنێک پشتیوانی پرۆژەی ھەڵۆی کەرکوکی ئەکرد بەڵام بە عەقلی تەسکی  داودی بۆ شکانەوەی تاکە کەس  ویستی ئەو پرۆژەیە بۆ ئافەریمێک بۆ ئاغاکەی بەسەر پارێزگاری کەرکوک بشکێنێتەوە ,

ئیستا شوان داودی  یان توشی نەخۆشی لە بیر جونەوە بووە  کە ئەو کارانەی لە بەرامبەر پرۆژەی ھەڵۆی کەرکوک لە پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر ئەنجامی داوە یان لە ترسا ناوێریت ھیج بڵێت  یان جاوی ئەو پرۆژەیە نابینێت و ھەر وادەزانێت بونی نەماوە  ئەگەر ئەم ئاراستەیە بێت ئەوان شوان داودی پێویستی بە نەشتەرگەری جاو ھەیە  بۆ ئەوەی راستیەکان بەجاوی خۆی بەجوانی ببینێت و بە عەقل بریار بدات .

محمەد شوانی - کوردستان چوار 


6544بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Dec 28 2017 8:46PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ