رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

به‌غدا فەرمانی دەستگیركردن بۆ فەرماندەیەكی سه‌ربازی كورد دەردەكات


دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە لەعیراق، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ فەرماندەی ھێزی ئاسمانی عیراق کە کوردە دەردەکات، لەمبارەیەوە پەرلەمانتارێک زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکات.


عالیە نوسەیف پەرلەمانتاری دیاری دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: دۆسێی دەستگیرکردنی ئەنوەر حەمە ئەمین فەرماندەی ھێزی ئاسمانی عیراق نوێ نییەو دەبوایە ئەم فەرمانە ١٥ ڕۆژ پێش ئێستا جێبەجێبکرایە، لەمبارەیەوەش دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە نوسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی بەرگری عیراق کردووە.


سەبارەت بە ھۆکاری فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەم فەرماندەیە، پەرلەمانتارەکە دەڵێت: ئەو فەرماندە کوردە سەبارەت بەگرێبەستێکی وەزارەتی بەرگری عیراق لەگەڵ وڵاتی چیک وتەی لێوەرگیراوەو دوای لێکۆڵینەوەش لە وتەکانی بۆ دادگا ڕونبۆتەوە کە سامان و موڵکی گشتیی بەھەدەرداوە، بۆیە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.


پەرلەمانتارەکەی دەوڵەتی یاسا بۆ میدیایەکی نزیک لە یەکێتی وتیشی: ئەنوەر حەمە ئەمین تۆمەتبارەو ھەوڵیداوە بەبیانوی ئیفاد گەشت بکات بۆ ئەڵمانیاو ھەڵبێت لەدەستی دادگا، بەڵام بەھۆی ئەوەی تۆمەتی لەسەرە، گەشتەکەی لێ قەدەغەکراوەو ئێستاش بەھیچ جۆرێک ناتوانێت گەشت بکات بۆ دەرەوەی وڵات.


3322بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Dec 28 2017 8:32PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ