کوردستان

بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی ژمارەیەك گۆڕانكاری ئەنجامدران


ئەمڕۆ ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧، بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم ژمارەیەک گۆڕانکاری لەپۆستە ئیدارەییەکانی سنوری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین کراوەو چەندین بەرپرس لە پۆستەکانیان لادراون و کەسانی دیکە لە شوێنەکانیان دانراوە، کە ئەم شێوەیەیە:

ھیوا قەرەنی لەشوێنی عەبدولحەمید عەبدوڵڵا وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بەوەکالەت.

د. سەباح ھەورامی لەشوێنی د. میران محەمەد لەپۆستی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی.

جەمال ساڵح قادر لەشوێنی ھاوژین سالار بەڕێوەبەری گومرگی سلێمانی.

عەلی تۆفیق لەشوێنی یاسین فەقێ سەعید بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی

تۆری ھەواڵی سلێمانی - کوردستان چوار 



786بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Dec 28 2017 8:23PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ