سۆشیال میدیا

ئاوەکە لێڵی نەما.. بەرھەم ساڵح مۆڵەتی حیزبی وەرگرت



"ھێمن کەریم"
لەپاش ئەو ھەموو کێشەو ململانێیەی ناو یەکێتی دواجار بەرھەم ساڵح جیابویەوەو مۆڵەتی رەسمی حیزبی وەرگرت نەک لیست.
لەبەرواری ٢٦-١٢-٢٠١٧ بەژمارە مۆڵەتی ١٦٧ بەرھەم ساڵح مۆڵەتی حیزبی وەرگرت بەناوی (ھاوپەیمانی لە پێناو دیموکراسی و داد پەروەری) .

ئیدی ئێستا ئاوەکە رون بویەوەو ھیچ لێڵییەکی تیابەدی ناکرێت، ئەوەتا بەرھەم ساڵح مۆڵەتی وەرگرت، ئیتر ھەقە ھەموو ئەو کەسانەی کە ھەر ڕۆژەو بەبیانوییەک لەناو یەکێتی ماونەتەوەو پشتیوانی لە بەرھەم ساڵح دەکەن و بەناوی کێشەی باڵ باڵێنەوە بریارەکان و کۆنگرەکەیان دیزە بەدەرخۆنە دەکەن، واتە لەھەر دووئاوەکە مەلەدەکەن، باشترە ناوچەی مەلەی خۆیان یەکلایی کەنەوەو زۆر بەئاشکرا بانگەشەو تێروانینی سیاسی خۆیان ئاشکرا بکەن.

من وەک رۆژنامەنوسێک تائێستا ناتوانم لەرا و بریاری سەرکردایەتی یەکێتی بگەم، ھیوادارم زۆر بەئاشکرا وەک بەرھەم ساڵح بەراشکاوی ی ھەموو ئەو سەرکردانەی کە پشتیوانی لەحیزبەکەی بەرھەم ساڵح دەکەن، چیتر دوو فاقیانە سیاسەت نەکەن، جا بۆمن گرنگ نیە لە ھەر حیزبێک و ھەر باڵێک و ھەر لایەک ھەن، وەک سیاسیەک خۆیان ساخکەنەوە، ئەوکات ئێمەش ساخکەنەوە کەچیتر تا بەشوێن ئەو پرسیارەدا وێڵ نەبین کەدەڵێین، (باشە بۆ ھەندێک سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی، پاڵپشتی حیزبەکەی بەرھەم ساڵح دەکەن و خودی بەرھەم ساڵح بەپیاوێکی ئاقڵ ناودەبەن و کەچی ھەر لەناو یەکێتیشدا ماونەتەوە پەیوەندی باشیشیان لەگەڵ پارتی ھەیە ؟ ئایە ھۆکار ئەو پەیمانەیەکەلەبەر جەلال تاڵەبانی یەکێتی بەجێ ناھێڵن وەک وەفایەک، یان بەرژەوەندی ئابورییەکانیانە کەناتوانن ھەنگاو بنێن بۆلای حیزبەکەی بەرھەم ساڵح ؟؟


1436بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Dec 28 2017 1:47PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ