رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دوا وادەی بۆ تۆماری هاوپەیمانێتی ئاشكراكرد



کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دوا وادەی بۆ تۆماری ھاوپەیمانێتی بۆ ھەڵبژاردنەکان ئاشکراکرد.
ریاز بەدران سەرۆکی بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق لە بەیاننامەیەکدا وادەی تۆماری ھاوپەیمانێتی بۆ ھەڵبژاردنەکان ئاشکراکرد و رایگەیاند لەگەڵ کۆتایی دەوامی رەسمی رۆژی حەوتی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ کۆتایی بەو وادەیە دێت , ریاز بەدران لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە کە بە پێی خشتەی کاتی دیاریکراو لەلایەن کۆمسیۆنەوە ئەو وادەیە دانراوە و داواشی لە لایەنە سیاسییەکان کرد بۆ ئەو مەبەستە لەماوەی دیاریکراودا سەردانی کۆمسیۆن بکەن.


419بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Dec 28 2017 1:41PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ