سۆشیال میدیا

یەکێتی بەم دەم جاوانەی ئیستاوە لە کەرکوک بەرەو کوێ !




ئەگەرلە تێکرای سیاسیەتی يةكصتي بة  حزبی و سەربازی لە شاری کەرکوک  لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بڕوانین  دەبینین رۆژ بەرۆژ  بەرەو خرابی و دواوە ئەنگاو دەنێت لە لایەن لایەنگرانی لە شاری کەرکوک ئیستا  بەشێک لە ئەندامی مەکتەبی سیاسیانەی کە سەربەکەرکوکن لەگەڵ مەڵبەندی دووی کەرکوک   کاری حزبی  لە شاری کەرکوک ئەنجام ئەدەن کە رۆژ بەرۆژ ھەست بە شکستەکانیان ئەکرێت لە لایەن ھاوڵاتیانەوە  توانای ھیج  جارەسەرێکیان پێ نیە لەگەڵ حکومەتی ناوەند و سوپای عێراق  تەنیا جاوەروان بارودۆخەکە بە شێوەی ئاسای خۆی  برواتە پێشەوە  جونکە ئەگەر ھەر یەکێک لەو بەرپرسانەی یەکێتی لە کەرکوک  ھەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت لە رووی پەیوەندی ناوخۆی دەرەوە کەسانی  لاوازن و توانای دروستکردنی پەوەندیان نیە ج لەگەڵ حکومەتی ناوەند ج لەگەڵ  وڵاتی دەرەوە , لە ئاراستەی سەربازی یەکێتی بە ھەموو شێوەیەک لە شاری کەرکوک  شکستی ھێناوە و  تەنیا جەند جەکدارێکی کەمی ماوە بۆ باراستنی بەشێک لە بارەگاکانی کە لە لایەن ئەندام پەرلەمانەکانەوە رەزامەندیان بۆ وەر گرتراوە ,

یەکێتی بەم ھێزەی ئیستاوەی کە زۆر لاوازە  بەردەوام بێت لە کەرکوک  بەتەواوی لە رووی لایەنگرانەوە توشی دارمانێکی گەورە ئەبێت کە ئەستەمە بتوانێت دڵی لایەنگرانی  ئاشتبکاتەوە  جارەسەری پێش وەختە گۆرینی ئەو دەم و جاوانەی ئیستایە لە شاری کەرکوک کەسانی بەتوانا و خاوەن پەیوەندی ناوخۆی و دەرەوە بھێنتە پێشەوە   سیاسەتێکی نوێ لە شاری کەرکوک پەیڕەوی بکات  فشارەکانی لەسەر حکومەتی ناوەند زیاتر بکات  ’’پەرە بەکاری حزبی و رێخستنەوەی  باری ئەمنی شاری کەرکوک  دەبێت لە پێش ھەموو کارەکانی یەکێتیەوە بێت‘‘  تا بە شێوەیەکی ئاشکراو روون ئەمنیەتی شاری کەرکوک ئاسای ببیتەوە ,

لەئەگەری شکستی ھێنانی  سیاسیەتی یەکێتی بەو رێگایە کە باشترین کار ئەنجام بدات کە ھەموو ھێزە عێراقیەکان بە کارتێکی فشاری گەورە لە قەڵەمیان داوە کشانەوەی یەکێتیە لە شاری کەرکوک   بۆ ماوەیەکی کاتی تا ھێزە عێراقیەکان و حکومەتی ناوەند  پاپەندبکات بە ئاسی کردنەوەی دۆخی شاری کەرکوک  کە ئەمەش لە لایەن جەند بەرپرسێکی یەکێتیەوە رێگری لێ دەکرێت کە نزیکن لە ھێزەکانی عەشدی شەعبی و ئێرانەوە ,

وە دانانی پارێزگار لەم کاتەدا ھیج سودێکی نیە  جونکە مەلەفی ئەمنی شاری کەرکوک لە لایەن فەرماندەیەکی سەربازیەوە بەرێوە دەجیت  کە پارێزگار ھیج دەسەڵاتێکی ئەوتۆی نیە بەسەر بارودۆخی شاری کەرکوک  ئەگەر دۆخەکە ئاسی نەکرێتەوە وەرگرتی پارێزگار لە لایەن یەکێتیەوە  یاری کردنێکی لەسەر خۆیە بۆ مردن کە ھێندەی تر لایەنگرانی لێ دوور بکەونەوە .

تا ئیستا بۆ پۆستی پارزگاری کەرکوک یەکێتی دوو کەسایەتی کاندید کردووە  کە کەرکوکیەکان بە کەسانی شیاوی نازانن بۆ ئەو پۆستە  لەم کاتەی ئیستادا وە لە دیاری کردنی کاندید بۆ پۆستی پارێزگار دەبێت یەکێتی  کاندیدێکی بەھێزی ھەبێت کە بتوانێت ھەموو کەرکوکیەکان بێ جیاوازی کۆبکاتەوە و توانای بریار دانی ھەبێت .

محمەد شوانی -بەرێوەبەری ماڵپەری کوردستان چوار 


1522بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Dec 27 2017 11:25PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ