کوردستان

رابوون مەعروف دوای ئازادبوونی پەیامێکی بڵاوکردەوە



سووپاس بۆ خوا و دواتر ھەموو ئەوانەی بەخەمەوە بوون و رێزیان گرتین، جارێکیتر ئازادانە لە ناو خەڵک و میللـەتی خۆمانین.

ھەموو ستراتیج و پرۆژەی سیاسی ئێمە لەسەر بەلاوە خستنی توند و تیژی و پاراستنی ئاسایش و جێگیری کوردستان بەندە. توند و تیژی و رقی ھەموان لە ھەموان ئەم وڵاتە وێران دەکات. ئێمە متمانەمان بە گەلەکەمان ھەیە کە ھەر بە میکانیزمە مەدەنیەکان دەتوانین وڵاتەکەمان بگۆڕین و ئایندەیەکی باشتر بنیات بنێین.

سڵاو لە شەھیدەکان و جێگەیان بەھەشتە پشتیوان بە خوا. ھیوای چاکبونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم. شەریکی خەم و پەژارەی خێزان و کەس و کاری شەھید و بریندارەکانم.

دڵنیابن منیش، وەک ھەمیشە، راست و راستگۆ دەمێنمەوە لەگەڵ گەل و وڵاتەکەی خۆم!

دڵم لاتانە و لە نیگەرانی و خەم و پەژارەتان دەگەم.

خوا گەل و وڵاتەکەمان لە تەنگانە و میحنەت بپارێزێت و ھەموومان پێکەوە ئایندەیەکی چاکتر و رووناکتر بنیات بنێین.

پێکەوە بەردەوام دەبین!


2398بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Dec 26 2017 9:33PM
Print Friendly and PDF