کەرکوک

ھەموو ئەفسەر و پۆلیسی کوردەکانی شاری کەرکوک بەڵێننامەیان پێیان واژووی کردوە کە بەشداری ریفراندۆمیان نەکردووە





بە نوسراوی  وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوا لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی کەرکوک کراوە  کە  ‘‘بەڵنامەیەک بە ھەموو  ئەفسەر و پۆلیسی شاری کەرکوک پربکەنەوە  لەگەڵ پەنجە مۆریان کە بەشداری ریفراندۆمیان نەکردووە ‘‘,

بەپێی ئەو بەدواداجونەی کوردستان چوار ئەنجامی داوە   ئەفسەرێکی کورد لە  بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری کەرکوک لەبەر بارودۆخی ئەمنی و ژیانی کوردستان چوار ناوی بەڵاوناکاتەوە رایگەیاند :" لە عەمید خەتابەوە  تا پۆلیسێکی ئاسای بە یەکێتی و پارتیەوە   ھەمووی ئەو بەڵنامەیایان بە پەنجە مۆرەوە پرکردۆتەوە  کە بەشداری پرسی ریفراندۆمیان نەکردووە ب

ئەو ئەفسەرە رایگەیاند :" ھەموو پۆلیس و ئەفسەرەکانی پارتی کە گەراونەتەوە بۆ شاری کەرکوک وەک نمونە ( عەقید بورھان  بەرێوەبەری پێشوتری گرتوخانەی گرتن و کاستنەویە کرکوک و عەقید یاسین بەرێوەبەری پێوشتری بنکەی ئازادی )"جەندین ئەفسەری تر  ئەو بەڵێنامەیان پرکردۆتەوە کە بەشداری  ریفراندۆمیان نەکردووە  ئەفسەرە عەرەب و تورکمانەکانیش ھەمان بەڵێنامەیان پرکردۆتەوە , وە  تەواوی ئەفسەرو پۆلیسە یەکێتیەکانیش بە بەشداری نەکردن ئەو بەڵنامەیان پرکردۆتەوە ,

ئەو فۆرمەی بەسەر ئەفسەرو پۆلیسەکان دابەشکراوە  نوسراوە من ئەم بەڵنامەیە پردەکەمەوە بە پەنجەمۆرەوە کە  بەشداری پرسی ریفراندۆمم نەکردووە لەبەرامبەر پرکردنەوەی ئەم بەڵێننامەیە ئامادەی ھەموو لێپرسینەوەیەکم لە جۆنیەتی وەڵام دانەوەم بە بەشداری کردنم یان بەشداری نەکردم ,لە پرسی ریفراندۆم , لە ئیستادا   فۆرمەکان لە تەواوی بەرێوەبەرایتی و بنکەکانی پۆلیسی کەرکوک پرکراوەتەوە .


880بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Dec 26 2017 6:26PM
Print Friendly and PDF