کەرکوک

تەرمی فەرماندەکەی یەکێتی و دوو ھاورێکەی دۆزرایەوە



ئەمڕۆ تەرمی سێ ھاووڵاتی کورد دۆزرانەوە، زیاتر لە سێ ھەفتەیە لە لایەن ژمارەیەک چەکداری داعشەوە رفێندرابوون.

ئەو ھاووڵاتیانە بە ناوەکانی (ھیوا کەروڵی پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی و خانەنشین بە پلەی عەقیدی ، کۆسرەت، فریاد) لەگوندی (قەرە عەربەت)ـی سەر بەقەزای دووبز رفێندرابوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسنوری گوندی (شانشین)ـی سەر بەناحیەی پردێ لەلایەن خەڵکی گوندەکانی (یارمجە، کەڵوڕ، شنشین) وچەکدارانی سوپای عێراق تەرمەکانیان دۆزرانەوە و شوێنەواری ئەشکەنجە و گولەبارانکردن بە جەستەیانەوە دیارە.


13033بینین‌‌‌
5 مانگ پێشتر - Dec 25 2017 10:23PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ