کوردستان

نوێترین هەڵوێست لە قوباد تاڵەبانییەوە لە بارەی گرتنی شاسوار و داخستنی NRT


رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان  رایگەیاند: "لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم باسمان لە بارودۆخی شاری سلێمانی و دەوروبەری کردووە، سەنتەری میترۆ کۆمەڵێک داواکاری خستە بەردەمی بە ئامانجی سەروەربونی یاسا و ئاساییکردنەوەی ئەو بارودۆخ و کەشە توندەی سیاسی و عەسکەری لە ناوچەی سلێمانی ھەن".

 

رەحمان غەریب وتیشی: "داوامان کرد ھانی دەزگا بەرپرسەکان بدات بە ئامانجی، ئازادکردنی گیراوی خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری، ئەوانەشی تۆمەتیان ئاراستەکراوە بە ئیجرائاتی یاسایی روون ئاشکرا بکرێت بگوازرێنەوە بۆ پۆلیس و کەسوکاریان بتوانن بیانبینن".



راشیگەیاند: "داوامن کرد ئەو رۆژنامەنووسانەی دەسبەسەرن ئازاد بکرێن، رۆژنامەنووسان لە رووماڵکردنی ئازادانە و نەھێشتنی ئەو رێوشوێنانەی لە ھەندێ ناوچە بەرانبەریان ئەنجامدراوە و شارەکانیان جێھشتوە، پێدانەوەی کەلوپەلی دەسبەسەرکراوی رۆژنامەنوسان".


رەحمان غەریب ئەوەشی وت: "لەو کۆبوونەوەیەمان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، داوای کردنەوەی کەناڵەکانی ئین ئارتی و ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحیدمان کرد، ھەروەک لانی کەمیش زەمینەخۆشبکەن بۆ ئەوەی خێزانەکەی و کەسوکاری بیبینن وەک مافێکی بەندکراو، شاسوارو ھەموو بەندکراوان پارێزەری خۆیان ھەبێت، لەگەڵ ئاساییکردنەوەی ناوەندی شارەکان و سپاردنی بە پۆلیس".


رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان ئەوەشی باسکرد: "ھەروەھا باسمان لە داخوازی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و میدیاکاران کرد کە لە سەنتەری میترۆ لە رێگەی کەناڵەکانەوە خستیانەڕوو".



سەبارەت بەوەی قوباد تاڵەبانی وەڵامی چی بووە بۆ داواکارییەکان، رەحمان غەریب وتی: "بۆ ھەندێ داخوازیمان ھەر لەو کۆبونەوەیە رێوشوێنەکان دەستیان پێکرد وەک کەیسی رۆژنامەنووسە دەسبەسەرکراوەکان و کەلوپەلی رۆژنامەنووس".



راشیگەیاند: دەستکراوە بە ئازاد کردنی گیراوەکان ھەموو کەیسێک بە رێوشوێنی یاسایی خۆی رەوانەی پۆلیس یا کەسوکاریان بیانبیین و محامیان بۆ تەرخان بکرێت، بۆ کەیسی شاسوارو ئێن ئاڕ تی-یش، ئەوپەڕی پەرۆشی دەربڕیوە بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ وەفدێکی ئێن ئاڕ تی کۆبونەوەی کردووە، ھەروەھا ھێزەکان کەمکراونەتەوە و کەمتریش دەکرێنەوە.


2722بینین‌‌‌
3 هەفتە پێشتر - Dec 25 2017 10:18PM
Print Friendly and PDF