سۆشیال میدیا

یەکێتی، حیزبێک ھەمیشە لەبەرەی بەرگریدا، لەبەرامبەر ھێرشی ناڕەوادا.



بڕیار جعفر

ڕوداو بەربەرەکانێی ھێزە ناوخۆییەکانی کوردستان، بۆ ساڵانی زوو دەگەڕێتەوەو، مێژوێکی ئێجگار تاڵ و شکسھێنی ھەیە.
ئەزموونی ململانێی نێوخۆیی ھەموو گەلێک، دەریخستوە دژایەتی یەکتری جگە لەھەرەسی گەورەو بەرەوپاشچونەوە، ھیچ ڕەگێکی سەرکەوتنی لێشین نەبوە.
لەمێژووی کورددا بەربەرەکانێی نێوخۆیی زۆرن، دیارە باسکردنی ئەم مێژوە بەوتارێک مفھوم ناگەیەنێ و ئامانج ناپێکێ.
وەلێ لانیکەم ئەتوانین قسەیەکی خێر بۆ حوکمی تۆمەت بەخشینەوە بەیەکێتی بکەین و، لەوێوە باس لەبەرگری شەریفانەی ئەو حیزبە بکەین.

ئەگەر بێت و باس لە بەھێزی ئیعلامی و توانای ھێرشی ئیعلامی، بۆ وەڵامی ھەموو ئەم چەواشەکاری و وتی وتیانەی لەمێژوو دەکرانە سەر یەکێتی، بەئێستایشەوە کەبەردەوامە،بکەین.
ڕوونە ئەگەر ڕاگەیاندنی یەکێتی خواستیبێ وەڵامی (وەڕین، بەچەغە) بداتەوە، ڕەنگە ئاسانترین و سادەترین کاری مێدیایی بێت بۆ ئەو حیزبە.
ئاخر یەکێتی، کەوەڵام نادەتەوە لەبەر کۆمەڵێک ئیعتیباراتی یەکڕیزی نێوخۆیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و، باش پەروەردەکردنی جیلی نوێیە.
دەنا کێ لەیەکێتی چاکتر ئەتوانێ ئەم ھاوکێشە سادەیە بەلایخۆیدا یەکلا بکاتەوە!
یەکێتی لەشاخ، لەژێر چادرێکی سەد کونلێکراودا، بەچەن ئەجیزەیەکی لەوشوێنان فڕێدراودا، بەبێ کادیری بڕوانامە پڕۆفیشناڵەوە، بەڕادیۆیەکی کۆن و بەحاڵ دروستکراودا.
چەنگی بەبەعس و ڕژێمی دیکتاتۆری ێدام حوسێن ھەڵچنیبوو، ھەر بەم ڕادیۆنە ڕاپەڕینی سەرتاسەری لەکوردستان بەرپاکرد...!
ئێستا کۆتایی ھێنان بەم وتی وتیانە ڕەنگە بۆ ئیعلامی یەکێتی ئاوخواردنەوە بێت( ڕوداوەکانی کەرکوک) بەنمونە.
لەبەرئەوە کەس پێی وانەبێ لەبەر نەتوانین بێ دەنگی ھەڵدەبژێرێ.

کێن ئەوانەی قسە بە یەکێتی دەڵێن؟
تاسۆشیاڵ مێدیا نەبوو، پاڵەوان و خۆعرچ کەر زۆر کەمبون، ھێشتا خۆری زمانە پیسەکان ھەڵنھاتبو، ڕێزمانی کوردی پیت بەپیتی بەحەساوەیی لەسەر زمانەکانمان ھات و چۆی ئەکرد، تەخوین و چەواشەکاری کەمتربو.
لەگەڵ ھاتنی ئینتەرنێت و دەرکەوتنی بەو شێوە خێرایە، کەنامۆیی لەبەرکارھێنانی لەلایەن تاکی کوردەوە زۆر بەڕونی بەدیدەکراو، دەکرێ.
بۆیە ئەمە وایکرد کۆمەڵێ لات و لوتی بێ ئیش، کۆمەڵێ ڕۆژنامەنوسی تڕۆکراو، کۆمەڵێ پەیجی کڕاوە، کۆمەڵێ مێدیای حیزبی چەواشەکەر، لەسنورێکی ئازادیدەر، کە من ئێستاش بەزۆنی سەوزی ھەژمار دەکەم، چونکە ئەزمون سەلماندوێتی تاکە پارێزەری ئەم سنورە ھەر یەکێتی بوەو ھەرکێتیش دەبێ، ئەوانی ھەن تەنیا لەخەمی دەنگ کۆکردنەوەن و، زەڕەیەک ڕۆژێک خەمی ھاوڵاتیانیان لەبەرچاو نەگرتۆ.

ئەمەی سەیرە، ھەمان ئەو شکڵ و مێدیاو و پاڵەوانانەی سۆشیاڵ مێدیاو ھتد...
بەموسقاڵە زەڕەیەک ناتوانن نە خۆپیشاندان، نەھاندانی خەڵک، نەگۆڕینی ئەفکاری ھاوڵاتیانی کوردستان، لەبەرامەر زوڵم و زۆری دەسەڵاتی ناوچەیەکی دیاریکراو بگۆڕن.
دەیانەوێ ھەموو خۆ خاڵی کردنەوەکانیان لەسەر حیسابی یەکێتی بێ، ھەموو شانە دەم تیژکراوەکانیان بەسەری یەکێتی بشکێنن، داواش لەیەکێتی دەکەن، لەژێر ڕەحمی دیموکراسیەتەکەی بەئاسایی وەریگرێت و، پێیان نەڵێ لەپشتی چاوتان دوبرۆ ھەیە!

دیارە زۆری دەوێ گلەییەکان!
بەڵام ئەوەی گرنگە و جێگەی خۆشحاڵیە یەکێتی لەمێژووی دروسبونیەوە تائێستا، دەسپێشخەری شەڕی مێدیایی نەکردۆتە سەرکەس و ھەمیشە لەسەنگەری بەرگریدابوە، دژی ھێرشە ناڕەواو چەواشەکارییەکان.
نەک ھەر لەسەنگەری بەرگری! بەڵکو زۆرینەی جارەکانیش، خۆیپاراستوە لەوەڵام وەڵامکاری.
بەڵێ!
کاتێک زانیبێتی وەڵام دەبێتە ھۆی تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ناسەقامگیری ئەمنی، خۆیپاراستوە.
کاتێک زانیبێتی وەڵام دەبێتە گەیاندنی ڕاستی و،ڕووی تێکدەر ڕەش دەکات، بێ دودڵی وەڵامی داوەتەوە...

سەنگەر لەیەکێتی گرەکان!
ڕاستیەک ھەیە ئەبێ چاک چاک بیزانن،بە دژایەتیکردنی یەکێتی مانەوەی خۆیان دەکەوێتە ژێر مەترسی.
دیکتاتۆر پێ گەورە دەبێ و،خەڵکی کوردستان تێدا زەرەرمەندی سەرەکی دەبن.

ھەولێر
٢٥/١٢/٢٠١٧


1711بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Dec 25 2017 7:33PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ