کوردستان

پارتی : ئێران و حکومەتی بەغدا دەستیان لە خۆپیشاندانەکانی ھەرێمدا ھەیە


عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی لە سۆران بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی وتوە، دەستی حکومەتی عیراق و حکومەتی ئێران لەناو خۆپیشاندانەکانی سلێمانیدایە، ئەوان دەیانەوێت ئەو ململانێیە بگەیەننە رادەیەک کە حکومەتی عیراق بێت و بڵێت فەوزایە دەچن کۆنتڕۆڵی فەوزا دەکەن، دواتر بڵێن دەستور دەگۆڕن و ھەرێمی کوردستانیان ناوێت، ئەوانە پارێزگاکانی عیراقن و چی دیکە شتێک نەماوە بە ناوی ھەرێمی کوردستانەوە.
عەلی عەونی راشیگەیاندوە، ھەوڵدەدەن ئەو دەرگایانەی ئێستا بۆ ھەرێمی کوردستان لەئاستی نێودەوڵەتی بونەتەوە، دایبخەن، چونکە دەبینن ئێستا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار دەخاتە سەر عیراق بۆ ئەوەی ناچار بە دانوستانی بکات.


737بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Dec 25 2017 7:32PM
Print Friendly and PDF