کوردستان

دامەزراوەی NRT ڕاگەیاندراوێکی بەڵاوکردەوە



دامەزراوەی نالیا کە ھەر سێ کەناڵەکەی و رادیۆ و ماڵپەڕەکەی ماوەی ھەفتەیەکە داخراوە، راگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوەو ئاشکرای دەکات سبەی کاتژمێر ٧ ی ئێوارە راگرتنی پەخشەکە تەوا دەبێت.

لەو راگەیەندراوەدا ھاتووە "‌ شەوی ١٩/١٢/٢٠١٧ ھێزێکی ئاسایشی سلێمانی، ھاتنە سەر ئۆفیسی سەرەکیی دامەزراوە میدیاییەکەمان لە سلێمانی و بە پاساوی بوونی بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیریی، پەخشی سەرجەمی کەناڵ و رادیۆ و سایتەکانی دامەزراوەکەمانیان لە پەخشکردن راگرت".

ھەوروەھا لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە " ‌دوای بەدواداچوونی ئەم راگرتنەی پەخشی دامەزراوەکەمان، ئاگادارکراینەوە کە بە پێی بڕیاری ژمارە (٥٠٠٢) لە ١٩/١٢/٢٠١٧، کە ئیمزای "خالید عەبدولڕەحمان دۆسکی"، وەزیری رۆشنبیریی و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان-ی بەسەرەوەیە، بڕیاردراوە بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی "NRT" بۆ ماوەی ھەفتەیەک، سەرەڕای ئەوەی تا نووسینی ئەم یاداشتنامەیە، جارێک نوێنەری ئاسایش بۆ ماوەی چەند سەعاتێک چوونەتە ناو بەشە جیاجیاکانی دامەزراوەکەمانەوە"‌.

دامەزراوەی نالیا  داوا لە حکومەتی ھەرێم و پارلەمانتارانی کوردستان و عیراق و رێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە بەرگریکردن لە کاری رۆژنامەنوسیی و تەواوی ئازادیخوازان و یاساناسان دەکەن، وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان پابەندی ئەم بڕیارە ببێت و دوای تەواوبوونی ئەو ھەفتەیە، کە وەزارەتی ناوبراو بۆ راگرتنی پەخشەکەیانی دیاریکردوە، لە سەعات ٧ی ئێوارەی رۆژی ٢٦/١٢/٢٠١٧دا، وادەی راگرتنی پەخشەکان تەواودەبێت و کەناڵەکانمان دەست بە پەخشکردن بکەنەوە و ھیچ پاساوێکیش نەمێنێتەوە بۆ درێژەدان بەم راگرتنی پەخشە.


836بینین‌‌‌
3 هەفتە پێشتر - Dec 25 2017 7:10PM
Print Friendly and PDF