رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

فوئاد مەعسوم :ڕەتکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ کورد، باجەکەی زۆر گەورە دەبێت



فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی ھۆشداری ئاراستەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و لە پەیامەکەیدا بە عەبادی راگەیاند، رەتکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ کورد، باجەکەی زۆر گەورە دەبێت و تۆ ناتوانێت بەم شێوەیە قەوارەی کورد ھەڵوەشێنێتەوە.


فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ دووشەممە  سایتی بەغداد نیوز بڵاویکردۆتەوە، ھەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەنێوان ھەولێر و بەغدا، بەردەوامە و، دوو نامەی ئاراستەی ھەر یەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی حکوومەتی عێراق کردووە، بەڵام تائێستا وەڵامیانی وەرنەگرتووەتەوە.


ئاماژەی بەوەشدا، کە ڕەتکردنەوەی گفتوگۆ، باجێکی قورسی دەبێت و عەبادی ناتوانێت لێی ھەڵبێت، چونکە فشارێکی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی زۆری لەسەر دروست بووە، گوتیشی: عەبادی ناتوانێت قەوارە و کیانی ھەرێمی کوردستان، بچووک بکاتەوە.

سەرۆک کۆماری عیراق راشیگەیاندوە، ھەموو لایەنە سیاسییەکانی بەغدا پێشتر دژی ریفراندۆم بوون، بەڵام دوای بڕیارەکەی دادگای فیدرالی ھەمووان داوای دەستپێکردنی گفتوگۆ دەکەن نەبینراویشە تائێستا ھیچ کوتلەیەک رەتیبکەنەوە.

پێشتر ئەمیر کینانی، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق دەستپێشخەرییەکەی فوئاد مەعسوومی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، ھەردوو جێگرەکەی ئەیاد عەلاوی و نووری مالیکی، و ھەروەھا سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمان، ڕەزامەندییان لەسەری نیشانداوە.
 
ئەوەشی خستەڕوو، کە گفتوگۆکان لەسەرەتای ساڵی نوێوە بەسەرپەرشتی فوئاد مەعسووم دەستپێدەکەنەوە، گوتیشی: نەتەوە یەکگرتووەکان لایەنێکی تەکنیکی تێدا ھەیە و وەڵامی ئەرێنیش لەبارەی دەستپێشخەرییەکەوە ھەیە.


1303بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Dec 25 2017 6:51PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ