کەرکوک

ھێزەکانی دژەتیرۆر وپۆلیسی کەرکوک بۆماوەی ھەفتەیەک لە کەوتنە حاڵەتی ئامادە باشیەوە




بەبوونەیی جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا و سەری ساڵی نوێوە ھێزە ئەمنیەکانی کەرکوک بۆماوەی ھەفتەیەک کەوتنە ئامادە باشیەوە و لە ناو شاری کەرکوک و دەرەوەی شارەکە بلاو کراونەتەوە .
لیوا  روکن مەعن سەعدی فەرماندەی سەپاندنی یاسا و ھەماھەنگی کەرکوک لە کونگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " نەخشە و پلانەکانمان بۆپاراستنی گیانی ھاووڵاتیانی کەرکوکی لەم بۆنەیەدا، بۆیە لە کاتژمێر ٦ ی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەوە لە ناوشار و دەرەوەی شاری کەرکوک دەستمان بە جێبەجێکردنی پلانێکی ئەمنی کردووە.
وتیشی " کەرکوکمان دابەش کردوەتە سەر ٣ بازنە  یەکێکیان لە دەرەوەی کەرکوکە و  دوانەکەی تریان لە ناو شاری کەرکوک  و ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراقی و پۆلیسی کەرکوکمان دابەش کردوەتە ناو کوچەو کوڵانەکان و شەقامەکانی ناو شاری کەرکوک  تاوەکوو رۆژی ١/ ١/ ٢٠١٨ دەخاینیت ."
مەعن سەعدی ھەروەھا رایگەیاند "پاش رۆژی ١/١/ ٢٠١٨  ھەموو ھێزەکان دەکشێنینەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان تەنھا پۆلیس لەو شوێنەی خۆی دەمێنێتەوە و ھیوای خواست پلانەکەیان سەرکەوتووبێت بۆ خزمەت و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیانی کەرکوکە .


590بینین‌‌‌
3 هەفتە پێشتر - Dec 24 2017 7:28PM
Print Friendly and PDF