کوردستان

به‌یاننامه‌ی ژماره‌ 2 ی لیژنه‌ی باڵای هێزه‌كانی كوردستان


جەماوەری کۆڵنەدەر!
کەسوکاری شەھیدان!
لیژنەی باڵای ھێزەکانی کوردستان، لەکاتێکدا خۆشحاڵە کە گەلەکەمان، سەرەڕای کێشە سیاسی‌و قەیرانە ئابوریەکان، لەبەرامبەر ئاژاوەگێڕی، دەربەستی ئارامی‌و چارەسەری بەرپرسانەی سەرجەم کێشەکان، لەرێی گفتوگۆو دەزگا شەرعیەکانەوە بون، لەھەمانکاتدا، دڵنیاین جەماوەری دڵسۆزی کوردستان، بەپێزانیەوە دەڕواننە رۆڵی ھێزی پێشمەرگەو ئاساییش‌و پۆلیس، کە رۆڵی بەرچاویان لە گێڕانەوەی سەقامگیری‌و دامرکاندنەوەی کوانوی ئاژاوەگێڕیدا، ھەبووە. لەھەمانکاتدا، لیژنەی باڵای ھێزەکان، بێڕادە سوپاسی تەواوی ھێزەکان دەکات، کە لە چەند رۆژی رابوردودا، سەروماڵی ھاوڵاتی‌و کاسبکاری شارو شارۆچکەکانیان پاراستووەو دڵی ھاوڵاتی مەدەنیشیان نەڕەنجاندووە.
بەھیواین، حکومەتی ھەرێم، دوای ھەڵسەنگاندنی دۆخەکە، دوابڕیار لەسەر گەڕانەوەی ھێزەکان، بۆ بنکەو فەرمانگەو ئۆردوگاکانی خۆیان بدەن.
سوپاسی ھەموو ئەو خەڵکە پەرۆشە دەکەین بۆ سەرفرازی ئەزمونەکەمان‌و جەماوەرەکەمان لەبەرامبەر پیلانەکان‌و دۆخە نەخوازراوەکەدا، درێغییان نەکرد.

لیژنەی باڵای  ھێزەکانی کوردستان
 ئێوارەی یەکشەممەی ٢٤/١٢/٢٠١٧


844بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Dec 24 2017 7:09PM
Print Friendly and PDF