کوردستان

گفتوگۆكانی هه‌ولێرو به‌غدا ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌


ئەمرۆ شەممە ٢٣-١٢- ٢٠١٧ رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی ئاشکرایکردووە، کە لەسەرەتای ساڵی نوێ گفتوگۆکانی نێوان ھەولێرو بەغدا بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان دەست پێدەکاتەوە.

رۆژنامەکە لەسەر زاری بەرپرسێکی عێراقی رایگەیاندووە: فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق سەرپەرشتی ئامادەکردنی کۆبوونەوەکەی نێوان ھەولێرو بەغدا دەکات و نەتەوە یەکگرتووەکانیش چاودێری دەکات.

سەرچاوەکە کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت گوتیشی: بەرواری کۆبوونەکەی دیاری نەکراوە، بەڵام دوای سەری ساڵ  بە بەچاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان کێشەکانی مووچەو سنوورو ئیدارەدانی فرۆکەخانەکان یەکلایی دەکرێتەوە.


646بینین‌‌‌
3 هەفتە پێشتر - Dec 23 2017 11:54PM
Print Friendly and PDF