کوردستان

یەکێتی ئەم ھێزەی تایبەتەی ھەڵدەوەشێنێتەوە



بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە :" لە ئیستا  ھێزە رەشەکەی یەکێتی   رەوانەی شاری سلێمانی کراون  لە ناوجەی قالاوە لە بارەگای لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی جیگر کراون  بەشێکی زۆری ئوتومبێلەکانیان رادەستی ئەو لیوایە کراون بەم نزیکانەش بەشێکی زۆری کارمەندانیان دەجنە سەر لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و ھێزەکە ھەڵدەوەشێتەوە ,

ھێزەشەکەی یەکێتی  لە لایەن ئاسۆ مامەندەوە سەرپەرشتی دەکرا  لە ئیستا دا بە بریاری ماڵی مام جەلال ئەو ھێزە  ھەڵدەوەشێتەوە  یەکێک لە ھۆکاری ھەڵوەشانەوەی ئەو ھێزە دەگەرێتەوە بۆ سکاڵای کادیرانی یەکێتی لە بەرپرسی ئەو ھێزە کە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەرپرسێکی یەکێتی جەندین کاری ئەنجام داوە  ,
لە لایەن لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی بەشێکی زۆری ئوتومبێلە کولە نەبرانەکانی لە رەنگی رەشەوە گۆراوە بۆ رەنگی تر و ئوتومبێلەکان خراونەتە سەر لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و  لە ئیستاداکار بۆ  گەرانەوەی ھەموو کارمەندانی ئەو ھێزە دەکرێت بۆ ناو ھێزەکانی لیوای یەکیی پاراستنی سلێمانی . 


8552بینین‌‌‌
3 هەفتە پێشتر - Dec 23 2017 11:29PM
Print Friendly and PDF