کوردستان

میدیای فەرمی گۆڕان : لەشکری گوڵانی پارتی لە گوێڕ کشایەوە



لەشکری گوڵانی پارتی لە  شارۆچکەی گوێڕ کشایەوە و چاوەڕوان دەکرێت شارۆچکەکە ڕادەستی سوپای عێراق بکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە KNN ی راگەیاند، لەئێوارەی دوێنێوە ھێزەکانی لەشکری گوڵانی پارتی لە گوێڕ دەستیان بە کشانەوە کردووە. 

ئەو سەرچاوەیە کە خۆی داوایکرد ناوەکەی بڵاونەکرێتەوە وتی: لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی دوێنێ ئاگادارکرانەوە کەتیبەی چەکی قورس خۆیان ئامادە بکەن، بەڵام ھۆکارەکەیان نەزانیوەو سێ کاتژمێر دواتر فەرمانیان پێکراوە بەرەو دەڤەری بادینان پاشەکشە بکەن.

سەرچاوەکە پێشبینی کرد، ھۆکاری کشانەوەی ھێزەکانی پارتی لە گوێر بەمەبەستی رادەستکردنی ناوچەکە بێت بە ھێزە عێراقییەکان.

لەشکری گوڵان، ھێزێکی تایبەتی پێشمەرگەی پارتیە و سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە، لەژێر فەرماندەیی مەنسور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیدایە و  ھەمان ئەو ھێزە بوون کە رۆژی ١٧ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ شەنگالیان چۆڵ کرد.

knn


2180بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Dec 22 2017 7:31PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ