کوردستان

پارتی جەندین بەرپرسی لە پۆستەکەی دوور خستەوە



عارف تەیفوور، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی میحوەری خازر بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، بڕیار لە دانانی کەمال کەرکوکی، لە شوێنی سەلاح دەلۆ وەک بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیان دراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە شوێنی شەھید واحید باکۆزی، بەرپرسی پێشووی لقی شێخان، قادر قاچاغ دەستبەکار دەبێت.

ھاوکات لەبارەی لابردنی شێخ ئەدھەم بارزانی لە بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لەسلێمانی- ھەڵەبجە، و شوێنگرتنەوەی بە عارف تەیفوور، ناوبراو وتی:" باس لەوە  دەکرێت، بەڵام من لە سەنگەرەکانم و زانیاری تەواوم لا نییە".


4166بینین‌‌‌
3 هەفتە پێشتر - Dec 22 2017 7:20PM
Print Friendly and PDF