کوردستان

خانەوادەی شەهیدانی خۆپیشاندانەكان و ٤٠٠ كەسایەتی ناو شاری رانیە راگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە


بنەماڵەی شەھیدانی خۆپیشاندەران و ٤٠٠ کەسایەتی ناو شاری رانیە کۆبوونەوە و لیژنەیەکیان پێکھێنا بۆ کۆتایھێنان بە ئاڵۆزییەکانی شارەکە.
لەپێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی شاری رانیە و پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی شارەکە ,  نوێنەری بنەماڵەی شەھیدانی خۆپیشاندانەکان و ٤٠٠ کەس لە کەسایەتیەکانی ناو شاری ڕانیە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بە مەبەستی گێڕانەوەی ئارامی بۆ شاری ڕانیە و پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران بە شێواز و ڕێبازی مەدەنیانە ، لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەیەک پێکھێنرا بە مەبەست  سەردان و گوێگرتن لە خۆپیشاندەران و وەرگرتنی داواکاریەکانیان و گەیاندنی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان , ھەروەھا دانیشتن لەگەڵ دەسەڵاتی خۆجێیی شارەکە بە مەبەستی چۆڵکردنی شارەکە لەو ھێزانەی کە ھێنراوەتە ناو شارەکە, داواشیان لە تەواوی خۆپیشاندەران و دەسەڵاتی خۆجێیی شارەکە کرد ھاوکارو ھەماھەنگ بن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شاری رانییە.
لای خۆیەوە قایمقامی قەزای رانیە رایگەیاند ئێمە پێشوازی لەو دەستپێشخەریە دەکەین و بەھەنگاوێکی گرنگی دەزانین بۆ کۆتایی ھاتنی ئاڵۆزیەکانی ناو شاری رانیە.


2616بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Dec 22 2017 1:50AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ