سۆشیال میدیا

کێ چی لە کۆڵ نابێتەوە؟


د.شیرکۆ عبداللە

ھەرێم بایکۆت و ئیچراب
کارمەند خەفەت و عەزاب
قەتەر فیکری وەھابی
ئەفغانستان ئیرھابی
وەزیر کۆڕو فێستیڤاڵ
ژن ئیش و کاری ناوماڵ
قەندیل قەسفی ئەردۆغان
حکومەت رەخنەی پەڕلەمان
نەخۆش سۆنەرو ئیکۆ
فەلەستین نەتانیاھۆ
عەرەب نەعرەی عەرەبی
عیراقیش حەشدی شەعبی
حیجاز عائیلەی سعود
شەوی بەرات داری عود
رووس سەیارەی مۆسکۆفیج
دکتۆر نەخۆشی موزعیج
مەقالە غەڵەتی چاپ
حیزب سەرکردەی خراپ
ئێران گوشاری ترامپ
لووت عازەبە و نیشانە
کورد ئەم حکومەتە جوانە


452بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Dec 21 2017 1:26PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ