رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سه‌رۆك كۆمار كاتی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا ئاشكراده‌كات


دوای پشووەکانی سەری ساڵی نوێ کۆبوونەوەی راستەوخۆی وەفدی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند بەڕێوەدەچێت

د. فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ ٢٠/١٢/٢٠١٧ راگەیاند: دوای پشووەکانی سەری ساڵ وەفدی حکومەتی ناوەند لەگەڵ وەفدی ھەرێم لەبەغدا کۆدەبنەوە.

وتیشی: نامەیەکم بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ناردووە، لە نامەکە داوام لە ھەردوو لایەنەکە کردووە گفتوگۆی جدی دەستپێبکەن بۆ چارەسەری ئاڵۆزییەکان.

فوئاد مەعسوم ئاشکراشیکرد: کۆبوونەوەی وەفدی ھەرێم و ناوەند بە نێوەندگیری لایەنی سێیەم بەرێوەدەچێت، وتیشی: نێردەی رێکخراوی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق رۆڵی نێوەندگیری دەبێت لەکۆبوونەوەی ھەرێم و ناوەند.


1218بینین‌‌‌
5 مانگ پێشتر - Dec 21 2017 1:04PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ