کەرکوک

بەبەڵگەوە ....‌بەھۆی وێنەیەکی نەجمەدین کەریم، بەرپرسێک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە


ەگوێرەی نووسراوێکی کۆمپانیای غازی باکور بۆ وەزارەتی نەوتی عیراق کە وێنەیەکی دەست کوردستان چوار کەوتووە، کامیل کەمال بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە بە وەکالەت لەسەر چاپکردنی رۆژژمێری ساڵی ٢٠١٨ بە وێنەی نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک، داوای لێبووردن دەکات.

لە نووسراوەکەدا کە بەرواری ٢٠١٧/١٢/١٩ی لەسەرە، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای غازی باکور بە وەکالەت رایگەیاندووە کە چاپکردنی رۆژژمێرەکە بەو وێنەیەوە ھەڵەی بێ مەبەست بووە.

ئاماژەشی بەوەداوە کە لەسەر راسپاردەی وەزیری نەوتی عیراق، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەحمەد شەھاب محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندیە گشتییەکان لە پۆستەکەی دراوە و ئینزاری ئاڕاستە کراوە چونکە بەرپرسی ئەو پێشێلکارییە بووە.

ئاشکراشیکردووە کە دەستبەجێ دابەشکردنی ئەو رۆژژمێرە لە ھەموو بەش و دامەزراوەکانی کۆمپانیاکە راگیراوە و کۆکراونەتەوە.


909بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Dec 20 2017 11:23PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ