رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەردۆغان لەبارەی قودسەوە پەیامێکی ئاراستەی پادشای سعودیە کرد



سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی بێدەنگیی سعودیەوە بەرامبەر بڕیارەکەی ترامپ تایبەت بە قودس پەیامێک ئاراستەی "شا سەلمان" دەکات.
"رەجەب  تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لەشاری ئەستەنبوڵ رایگەیاند: ھەرچەند دەسەڵاتدارانی سعودیە بەخودی "شا سەلمان" پادشای ئەو وڵاتەشەوە لەگەڵ ئەوەدا نین قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل بناسرێندرێت، بەڵام ھەڵوێستەکانیان لەو بارەیەوە تائێستا لاوازە و وەک پێویست نییە کە دەبوو لەسەر ئەو پرسە ھەڵوێستی روونیان ھەبووایە.
وتیشی: پێویستە سەرجەم دەسەڵاتدارانی سعودیە خۆیان لەژێر دەستەیەی ئەمریکا بەدووربگرن و ئەو راستییە باش بزانن ئەگەر قودس لەدەست بدرێت، ھیچ گرەنتییەک نییە بۆ ئەوەی بتوانرێت بەرگری لە شارەکانی مەککە و مەدینەش بکرێت.


297بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Dec 16 2017 6:36PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ