جیهان

ماكماستر: كێشه‌كانی ھه‌رێم و به‌غدا كاری له‌پێشینه‌ی تره‌مپه‌


لێپرسراوێکی باڵای ئیدارەی کۆشکی سپی رایگەیاند: چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا، کاری لەپێشینەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپە.

ژەنەڕاڵ ھربێرت ماکماستر راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ساڵانەی ناوەندی جیمس تاون، رایگەیاند: چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا کاری لەپێشینەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و ریکس تیلرسن-ی وەزیری دەرەوە و تیمی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکایە.

وتیشی: واشنتۆن لە ساڵی "١٩٩١"ەوە ھاوکاریی کوردەکانی کردووەو پارێزگاری لێکردون، تەنانەت لەدوای پڕۆسەی ئازادی لە ساڵی ٢٠٠٣شدا، ئەمریکا ھاوکاری کوردەکانی کردوە.

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەبەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمریکا لە ئێستادا عیراقێکی بەھێزی دەوێت، عیراقێک بتوانێت رووبەڕووی سەرجەم ئاستەنگ و کێشەکان ببێتەوە.


256بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Dec 16 2017 6:19PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ