کەرکوک

گەورەترین باندی دزینی ئۆتۆمبێل لە كەركوك دەستگیر دەكرێت


ھێزەکانی دژە تیرۆری عیراق لەشاری کەرکوک باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر دەکەن و  بڕیارە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی دزراویش بگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکانیان.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە ھێزەکانی دژە تیرۆری عیراق بە رادیۆی نەوای راگەیاند: لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە دیاردەی دزینی ئۆتۆمبێل زیادیکردوە بەتایبەت لە مانگی ١٠ دا، بۆیە ھێزەکان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە، لە ئەنجامدا باندێکی دزینیان دەستگیر کردوەو دەستیشیان بەسەر ١٣ ئۆتۆمبێلی دزراودا گرتوە.
وتیشی: لەدوای ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلە دزراوەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان، ئەم دەستگیر کردنەش بە گەورەترین باندی دزیکردن لەناو شاری کەرکوک دادەنرێت کە خودی مەعن سەعدی فەرماندەی پرۆسەکانی کەرکوک سەرپەرشتی دەکات و توانراویشە دەستبگیرێت بەسەر ژمارەیەک چەکی سوک و قورسدا.


1296بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Dec 13 2017 9:34PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ