رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار داوا ده‌كات به‌زوترین كات گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێبكات


سەرۆکایەتی کۆماری عێراق داوای ھەرچی زوە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەکات و دەڵێت، دەبێت ھەمو ھەوڵێک لەو پێناوەدا بخرێتەگەڕ.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق و نوری مالکی و ئەیاد عەلاوی جێگرانی سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کۆبونەتەوە و دۆخی سیاسی و ئەمنی و رەوشی کەرکوک و خورماتو و بودجەی عێراقیان تاوتوێ کردوە.

سەرۆکایەتی کۆمار داوایکردوە دەستبەجێ گفتوگۆ لەنێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی بە چاودێری سەرۆکایەتی کۆمار و ھاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێبکات، ئەوەش لەپێناوی دەستەبەرکردنی پەیوەندییەکی باش لە نێوان ھەردولا لەسەر بنەمای دەستور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی.

داواش لە پێکھاتەکانی کەرکوک کراوە بەپەلە کۆببنەوە لەپێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی پارێزگاکە بەجۆرێک گەرەنتی مافی ھەمو ھاوڵاتیان بکرێت.


531بینین‌‌‌
5 مانگ پێشتر - Dec 13 2017 9:30PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ