وەرزش

نێیمار گەڕایەوە


نێیمار داسیلڤای بەرازیلی و گرانترین یاریزانی جیھان گەڕایەوە پاریس و سبەی بەشداری راھێنانەکانی یانەکەی دەکات.

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە دوای گەشتە سێ رۆژیەکەی بۆ بەرازیل، ئەمڕۆ نێیمار داسیلڤا گەڕاوەتەوە فەرەنسا و سبەی پێنجشەممە بەشداری راھێنانەکان دەکات.

یانەی پاریس سان جێرمان ئاشکرایان نەکردووە کە نێیمار لەیارییەکەی شەممەی یانەکەی بەرامبەر رین بەشێوەی سەرەکی یاری دەکات یاخود یەدەگ دەبێت.

یانە پاریسییەکە ھۆکاری گەشتە سێ رۆژییەکەی نێیماری بۆ بەرازیل ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەپێی راپۆرتە ھەواڵییەکان ھۆکارێکی خێزانی لەپشت گەشتەکەی نێیمارەوە بووە .



434بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Dec 13 2017 9:20PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ