رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

مالكی: هاوپه‌یمانیه‌كی گه‌وره‌ پێكده‌هێنین


نوری مالکی سەرۆکی پارتی دەعوەی ئیسلامی عیراق، لەنوێترین لێدوانیدا جەخت لەپێکھێنانی ھاوپەیمانیەکی بەھێزو گەورە دەکاتەوە دوای ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ساڵی داھاتووی عیراق.

 

نوری مالکی لەچاوپێکەوتێکیدا ئەمڕۆ سێ شەممە بۆ کەناڵی " ئەلعەھد"ی تایبەت بە گروپی عەسائب ئەلحەق رایگەیاند: راستە لەوانەیە گروپە جیاجیاکان و بەرگریخوازە ئیسلامیەکانی عیراق بە جیاجیا بەشداری ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ساڵی ٢٠١٨ بکەن، بەڵام دواجار ھاوپەیمانیەتیەکی فراوان و گەورەو بەھێز پێکدەھێنرێت.

 

دەشڵێت: پێشتر لەھەڵبژاردنەکانی رابردوودا بەو شێوەیە بووە.

 

جەختیکردوەتەوە: لەگەڵ گروپە بەرگریخوازە ئیسلامیەکان قسەم کردوە کە بەشێوەی سەربەخۆ یان لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیەتیەکی فراواندا بەشداری ھەڵبژاردنەکاندا بکەن.

 



2123بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Dec 12 2017 10:31PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ