سۆشیال میدیا

توورەکەی سواڵ


د.شیرکۆ عبداللە
لێرە تەختەش چرپەی ھەیە
لێرە بەردیش
غەم بەرۆکی پێ گرتووە و
کسپەی ھەیە
چونکە دەنگوباسی حکومەت
بێ دەستکەوت و غەمئامێزە
ھەر بەتەنیا خورپەی ھەیە
*****
کە باسی پێشکەوتن ئەکرێ
کە ناوی سەرکەوتن ئەبرێ
من و تۆ سەرمان شۆڕ ئەکەین
وەختێک ئەوان
عەدالەت دێتە سەروەختیان
من و تۆ لە تەریقیدا
بێدەنگیی ئاڵوگۆڕ ئەکەین
*****
قەت ناگونجێ و نەگونجاوە
دەریا لە تەنیشت سەحراوە
شاگرد لە سەروو وەستاوە
زۆر دەگمەنە
ئاغا بێت و پشتی نۆکەرێ بخورێنێ
ھەر لەبەختی ئێمەی کوردە
سامانی نەوت
توورەکەی سواڵمان بۆ بێنێ
*****
کە پۆلیس دێت بۆ راونانی عەرەبانەی خۆشەویستان
وا ھەست ئەکەم
تەیمورخانە و دەڕواتەوە
بۆ پەلاماری ھندستان
وا ھەست ئەکەم
تەورە و ئەچێ
بۆ دارستان.


428بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Dec 12 2017 9:45PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ