رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

یان کۆبیچ کارە لە پێشینەکانی عێراقی لە دوای داعش دیاریکرد




"یان کۆبیچ" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پیرۆزبایی لە  گەل و حکومەتی عێراق دەکات بەبۆنەی رزگارکردنی سەرجەم ناوچەکانی عێراق لە چنگی تیرۆریستانی داعش.  
"یان کۆبیچ" لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە ئەرکە لەپێشینەکانی عێراق لە دوای داعش کردووە لەوانە سازدانی ھەڵبژاردنی گشتی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و پێویستی خستنەگەڕی دیالۆگێکی نیشتیمانی گشتگیر لەسەر بنەمای ئاشتبوونەوەی گشتی. 
"یان کۆبیچ" لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو سەرکەوتنە بە قوربانیدانی سەرجەم عێراقیەکان و ھیزە ئەمنیەکان، لەوانە ھیزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و خۆبەخشەکان ھاتووەتەدی.



261بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Dec 11 2017 11:30PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ