رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

حەیدەر عەبادی سوپاسی پێشمەرگە دەكات


حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق و فەرماندەیی ھێزە چەکدارەکانی عیراق، دوای ئەوەی دوێنێ ٩-١٢ وتاری سەرکەوتنی ھێزەکانی عیراقی بەسەر چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)دا راگەیاند، ناوی پێشمەرگەی لە وتارەکەیدا نەھێناو لە راگەیەنراوەکەشدا باسی نەکرابو، ئەمەش کاردانەوەی جیاجیای لێکەوتەوەو رۆژی یەکشەممەش ١٠-١٢ گۆڕانکاری لە بەیاننامەکەدا کرد.
لەدوای راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعشداو کاردانەوەکانی ھەرێمی کوردستان، نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پەیجی فەرمی گۆڕانکاری بەسەر بەیاننامەکەدا ھێناو ناوی پێشمەرگەی خستە پاڵ ھێزەکانی عیراقەوە.
لەو بەشەی راگەیەنراوەکەدا ھاتوە، پیرۆزبایی سەرکەوتن لە ھەموان دەکەین لە ھێزە قارەمانەکانمان لە سوپاو پۆلیسی فیدرالی و دەزگا ئەمنییەکان و دژەتیرۆرو ھێزە ئاسمانییەکان و ھێزی پێشمەرگەو سەرجەم ھێزە چەکدارەکانمانـ ھاوکات پیرۆزبایی ئەو پشتیوانیانە دەکەین کە لەلایەن ھۆزەکان و ھاووڵاتیانمان لە ناوچە ئازادکراوەکان بۆ پشتیوانی ھێزەکانی عیراق دەریانبڕی.


1124بینین‌‌‌
5 مانگ پێشتر - Dec 11 2017 12:45AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ