سۆشیال میدیا

‌نا عەبادی وا نابێ!


ئارێز عەبدوڵا

ئەمڕۆ لە نوسینگەی بەرێز حیدەر عەبادی ئاگادار کرامەوە کە بۆ فیستفالە سەربازیەکەی سبەی کە بەبۆنەی سەرکەوتن بەسەر داعش لە بەغدا ساز دەکرێ بانگھێشت کراوم و منیش بە سوپاسەوە بانگھێشتەکەم قبول کرد. بەڵام دواتر کە گوێم لەو وتارەکەی بەڕێز عەبادی گرت کە بە ھەمان بۆنە ئەمڕۆ پێشکەشی کرد بینیم ناوی پێشمەرگە ناھێنێ و باسیش لەو ھەموو قوربانی و قارەمانیەتیە ناکات کە ھێزی پێشمەرگە لە ڕووبەروو بونەوەی لەگەڵ داعش و تۆماری کرد، زۆر نیگەران بووم بۆ پرۆتستۆکردنی ئەو ھەڵوێستەی بەڕێز عەبادی بڕیارمدا کە سبەی بەشداری ئەو فیستفاڵە نەکەم.

بەڕێز عەبادی سەری زمان و بنی زمانی یەکپارچەیی خاکی عێراق و جێبەجێ کردنی دەستورە، بەڵام بەکردار بە پێچەوانەوەیە و ئەو سیاسەت و ھەڵوێستانەشی لەلایەک بەڵگەی پابەند نەبوون بەدەستور و لەلایەکی دیکەش ھۆکارێکە بۆ لێکترازاندنی عێراق. 

بەڕێز عەبادی ھێزی پێشمەرگە لە مافە دەستوریەکانی بودجەی ٢٠١٨ بێ بەش دەکا و ھێڕشی سوپاو حشد بۆ سەر کەرکوک وەک پەلاماری ئەو ھێزانە بۆسەر داعش وەسف دەکا و لە وتاری کۆتایی ھاتنی داعشیش ناوی پێشمەرگە ناھێنێ. کەواتە بەڕێز عەبادی رێبازێکی جیا لە رێبازی عێراقی نوێ و جێبەجێ کردنی دەستور گرتۆتەبەر. من ھیوادارم ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو بینراوە و بیسراوە بەسەردا تێپەرین و دریشت بینی بەڕێزیان بێ نەک پیلان و پلان. 

بێگومان ئەو جۆرە رێباز و سیاسەتە نەک ھەر لەبەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان بەڵکو لەبەرژەوەندی تەواوی پێکھاتەکان و ئایندەی عێراقیش نیە.


189بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Dec 11 2017 12:33AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ