رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ناتانیاهۆ: نامه‌وێت وانه‌ى ئه‌خلاق له‌ سه‌ركرده‌یه‌ك (ئه‌ردۆگان) وه‌رگرم كه‌ گوندو ناوچه‌ كوردییه‌كان بۆردومان ده‌كات


بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا وەلامی لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆک کۆماری تورکیای دایەوەو رایگەیاند"، ئەردۆگان ھێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل، بەلام من نامەوێت وانەی ئەخلاق لە سەرکردەیەک وەرگرم کە گوندو ناوچە کوردییەکانی وڵاتەکەی بۆردومان دەکات و رۆژنامەنووسان زیندانی دەکات و یارمەتی ئێران دەدات لە پێشێلکردنی سزا نێودەوڵەتییەکان و یارمەتی تیرۆریستان دەدات، لە ناویشیاندا تیرۆریستانی غەززەو ھەروەھا بێتاوانەکانیش دەکوژێت.

تێزانین رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە لە میانەی بەستنی شەشەمین کۆنگرەی ئاکپارتیدا لە شاری سیواس ھێرشی کردە سەر ئیسرائیل و رایگەیاند" قودس نوری چاومانەو ئەو شارە بۆ وڵاتێک بەجێناھێڵین کە جگە لە کوشتنی مندال و داگیرکردن و تاڵانکردنی قودس، ھیچی دیکە ناکەن، کە مەبەستی ئیسرائیل بوو.

ئەردۆگان ھەروەھا وتیشی: ئەوەی لەدەستمان دێت بۆ قودس ئەنجامی دەدەین و رێگەش نادەین ستەم لە برایانمان لە فەلەستین بکرێت .

لە لایەکی تریشەوە بنیامین ناتانیاھو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپای بە دووڕوویی تۆمەتبار کرد ، کە رەخنەیان لە بڕیارەکەی ترەمپ گرتبوو لەسەر ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل.

تێزانین فەڕەنساو یەکێتیی ئەورووپا دژ بەو بڕیارەی ترەمپ وەستاونەتەوە کە قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساندووە.


930بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Dec 10 2017 10:54PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ