رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ڤلادیمێر پوتن سەردانی تورکیا دەکات




رۆژی دووشەممە "ڤلادیمێر پوتن" سەرۆک کۆماری روسیا سەردانی تورکیا دەکات بۆ تاووتوێکردنی پەیوەندیە دوو قۆڵییەکان و کێشە ھەرێمییەکان.
ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، پوتن لەسەردانەکەیدا لەگەڵ "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیا کۆدەبێتەوە و جگە لە پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات، پرسەکانی ناوچەکەش بە تایبەت قەیرانی سوریا تاووتوێ دەکەن.
دوایین سەردانی پوتن بۆ تورکیا لە کۆتایی مانگی ئەیلولی رابردوودا بوو کە لەو سەردانەدا پۆتن و ئەردۆغان رەوشی عێراق و سوریا و فرۆشتنی سیستمی مووشەکی "ئێس ٤٠٠" لەلایەن روسیاوە بە تورکیا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.


188بینین‌‌‌
5 مانگ پێشتر - Dec 8 2017 6:41PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ