رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بۆ جاری دووەم باڵوێزی ئەمریکا ھۆشداری دایە ھاوڵاتیانی لە عێراق



باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق جووڵەی کارمەندەکانی سنووردار دەکات، ھۆشداریش دەداتە ھاووڵاتیانی ئەمریکی لەکاتی مانەوەیان لە عێراق رێککاری پێویست بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشیان بگرنەبەر. 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیێندراوێکدا ماوەی سنووردارکردنی جووڵەی کارمەندانی و ھاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق درێژکردەوە، سنووردارکردنەکەش ناوچەی سەوز و دەرەوەی ئەو ناوچەیەش دەگرێتەوە. 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەپێویستی دەزانێت ھاووڵاتیانی ئەمریکی ھۆشیارییەکی باڵای بواری ئەمنییان ھەبێت و رێککاری پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆیان لەنێو عێراق بگرنەبەر، ئەوەش کاتێک لەنێو عێراق دەمێننەوە یان کاردەکەن. 

ئەوەش بەبیری ھاووڵاتیانی دەھێنێتەوە کە مەترسی گەورەی رفاندن و "تووندوتیژی تیرۆریستی"یان لەنێو عێراق لەسەرە. 


931بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Dec 8 2017 6:38PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ