رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

موقتەدا سەدر: من یەکەم سەرباز دەبم بۆ ھیرش کردنە سەر ئەمریکا



سەرۆکی بەرەی سەدر ھەوڵی کۆبوونەوەی گروپە چەکدارەکانی عێراقی لەبارە بڕیاری ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل ئاشکراکرد و وتی: ئەگەر گروپەکان لە بانگەشەی ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا جدیی بن، ئەو یەکەم سەرباز دەبێت. 

موقتەدا سەدر سەرۆکی بەرەی سەدر کە خاوەنی گروپێکی چەکدارە بەناوی (سەرایا سەلام) ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتەیەکیدا وتی، پەیوەندی و ھەماھەنگیان لەگەڵ "گروپە بەرگریکارەکان" ھەیە بۆ تاووتوێکردنی پێشھاتەکانی بریارەکەی ترەمپ لەبارەی قودسەوە.

وتیشی: ئەگەر گروپەکان جدیی بن لەسەر ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەو یەکەم سەرباز دەبێت، نەک یەکەم فەرماندە.


720بینین‌‌‌
5 ڕۆژ پێشتر - Dec 7 2017 2:38PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ