کەرکوک

ئاسۆ مامەند گەرایەوە شاری کەرکوک لەسەر داواکاری کۆسرەت رەسوڵ




لە دوای  رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە  بە سەردانێکی جاوەروانەکراو  ئاسۆ مامەند  سەفەری دەرەوەی وڵاتـی کرد کە تا ئیستا "ئامانجی سەردانەکەی  رووننەکراوەتەوە " لەسەر داوای کۆسرەت رەسوڵ  گەراوەتەوە شاری کەرکوک , 

لەوکاتەی  کە لە لایەن’’ھێزە عێراقیەکان و حەشدی شەعبی  کەرکوک داگیر کرا ‘‘ ئاسۆ مامەند بۆ ماوەی یەک ھەفتە لە شاری کەرکوک مایەوە و دواتر بەسەردانێکی جاوەروانەکراوە  سەفەری دەرەوەی وڵاـتی کرد , کە کەرکوک لە خرابترین بارودۆخی رەوشی ئەمنی و سیاسی دا بوو کە  رەخنەیەکی زۆری بەدوای خۆی دا ھێنا لە لایەن لایەنگرانی یەکێتی لە شاری کەرکوک   جونکە سەفەرەکەی پێویست نەبوو لەو کاتە دا ,

لە لایەن نوسینگەی راگەیاندی "ئاسۆ مامەند  بۆ دڵنەوای لایەنگرانی یەکێتی بەیاننامەیەکیان بەڵاوکردەوە کە  ئاسۆ مامەند بۆ سەردانی  بەرێز کاک کۆسرەت جۆتە دەرەوەی وڵات"  ئەم بەیاننامەش ھیندەی تر لایەنگرانی یەکێتی تورە کرد  جونکە ’’ ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکەو شاری کەرکوکیش لە خرابترین بارودۆخی تێدەپەرێت و نابوایە بەم شێوەیە سەفەری بکردایە ‘‘ ھەر بەشێک لە جاودێرانی سیاسی شاری کەرکوک وەک وەڵامێک بۆ روونکردنەوەی  نوسینگەی ئاسۆ مامەند رایانگەیاندبوو :"کە ناوبرا نەشارەزای لە بواری دکتۆری دا ھەیە نە کاک کۆسرەتێک بارودۆخی مەترسیدارە "جونکە کورەکەی خۆی  شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ  سەردانی نەکردوە و لە شاری سلێمانی ماوەتەوە  .

بە پێی زانیاریەکانی کوردستان چوار  گەرانەوەی ئاسۆ مامەند لەسەر بریاری کۆسرەت رەسوڵ بووە و بەجیھیشتی شاری کەرکوک لەو کاتە ناسکە پەیوەندی بە کیشەکانی ناوۆخی یەکێتیەوە ھەبووە .


2139بینین‌‌‌
5 ڕۆژ پێشتر - Dec 7 2017 2:15PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ